بیتكۆین لەماوەی یەك رۆژدا بەهایەكی زۆر لەدەست دەدات

جیهان

06/09/2018‌ 1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بیتكۆین لەماوەی یەك رۆژدا لەبازاڕەكانی جیهان بەهایەكی زۆری لەدەستداوە، كە زیانی بەو دراوە ئەلیكترۆنییە گەیاندووە.

بەپێی سەرچاوەكان بەهای بیتكۆین لەرۆژی چوار شەممە بەرێژەی 6.5% دابەزیوەو نرخی هەر بتێك بە 6910 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە پێشتر نرخی هەر بتێك 7410 دۆلار بوو.

هەر بەپێی سەرچاوەكان هۆكاری دابەزینی بیتكۆین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە كۆمپانیای "گۆڵدمان شاچس"، پلانی هەیە بۆ كردنەوەی نووسینگەی ئاڵووگۆڕی بیتكۆین لەچەند وڵاتێكی جیهان.

هـ ـ ح

بەپەلە