توركیا بڕیاریدا هەناردەكردنی ئارد سنوورداربكات

ئابوری

07/09/2018‌ 1637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی توركیا رایگەیاند، جگە لە سیستەمی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هەناردەكردنی ئاردی سنووردار كردووە.
وەزارەتی بازرگانی توركیاوە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە لە نرخی ئارد لەم دواییانەدا لە ناوخۆی وڵاتدا، وەزارەت بە ئەنجامدانی ژمارەیەك گۆڕانكاری لە بڕیاری سیستمی هەناردەكردندا چاكسازیەكی نوێی لە هەناردەكردنی ئاردا كردووە جگە لە سیستەمی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.
لەو چوارچێوەیەشدا جگە لە سیستمی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هەناردەكردنی ئارد سنوورداركراوە و ئەو بەشەی سنوورداركراوە تیكڕا لەسەدا یەكی هەناردەی وڵات پێكدەهێنێت.
لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە ئامانج لەو چاكسازیە دەستەبەری سەقامگیریە لە نرخی ئارد، پاراستنی بەكاربەر و بەرگرتنە لە قسەوقسەڵۆك، هاوكات ئەو سنووداركردنەش كاتییە و دوای سەقامگیری نرخ كۆتایی پێدەهێنرێت.
ه.م