دیاربەكر.. كچێكی تەمەن 14 ساڵان لە دوایین ساتی بەشوودانیدا رزگاركرا

جیهان

07/09/2018‌ 2015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، لە دیاربەكر كچێكی تەمەن 14 ساڵان كە خەریك بوو لەگەڵ كەسێكدا هاوسەرگیری پێدەكرا كە حەوت ساڵ لە خۆی گەورەتربوو.

ئاژانسەكە رایگەیاندووە، لە دیاربەكر كچێكی تەمەن 14 ساڵان كە خەریك بوو لەگەڵ كەسێكدا هاوسەرگیری پێدەكرا كە حەوت ساڵ لە خۆی گەورەتربوو لە هۆڵی ئاهەنگ گێڕان لە لایەن پۆلیسەوە رزگاركرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمەكانی هۆبەی منداڵانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، لەسەر زانیارییەكی هەواڵگری چوونە هۆڵێكی ئاهەنگ گێڕانەوە لە شارۆچكەی یەنیشەهیر ناوەندی دیاربەكر.

ئاژانسی ئەنادۆڵ دەشڵێت، تیمەكە بۆیان دەركەوت كە بووكەكە تەمەنی 14 ساڵانە و زاواش تەمەنی 21 ساڵانە، لەبەرئەوە بوكەكە لە لایەن تیمی پۆلیسەوە برا بۆ هۆبەی منداڵان، پاشان زاواكەو و دایك و باوكی كچەكە و كوڕەكەش دەستگیركران.

رونیشكراوەتەوە، بوكەكە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی لقی دیاربەكری كاروباری خێزان، كار و كۆمەڵایەتییەوە دەپارێزرێت.
ه.م