وه‌رگێرانی : لوقمان حاجی قادر
له‌م دوادوایانه‌دا ، ڕووسیا سیسته‌می به‌رگری له بنكه سه‌ربازییه‌كانی له حومه‌یمیم له ناوچه‌ی لادێنشینی لازقیه په‌ره‌پێداوه به‌وه‌ی كۆسیسته‌می ( بانتسیر S-2 ) ی تێدا جێگیر كردووه ، پله‌داره سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیاش ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆسیسته‌مه تازه‌یه ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی (درونز) ه ، ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه به‌درێژایی مانگه‌كانی پێشوو و له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌نده‌ها هێرش بۆته‌وه . به‌ڵام وا وێنا ده‌كرێت كه زۆر هۆكارگه‌لێكی دیكه پاڵیان به ڕووسیاوه ناوه كه له ئێستادا ئه‌و كۆسیسته‌مه له‌وێ جێگیر بكات ، له هه‌مووشیان دیار و به‌رچاوتر ئه‌و گۆڕاوه (متغیر) مه‌یدانییه‌یه كه تایبه‌ته به‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ئێستا له ئارادان و په‌یوه‌ستن به جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیدلبه‌وه كه خه‌ریكه ڕووده‌دات ، تایبه‌تتریش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه مۆسكۆ پێی وایه ناوچه‌ی لادێنشینی ئیدلب به به‌رده‌وامی له‌و ماوه‌ی پێشوودا خاڵی لێوه‌ده‌رچوونی سه‌ره‌كی بووه بۆ به‌ئامانگرتنی حومه‌یمیم.
وه‌رچه‌رخانێگی گرنگ
كۆسیسته‌می ( بانتسیر S-2 ) به تازه‌ترین كۆسیسته‌می بانتسیر داده‌نرێت و پێشتریش كۆپی یه‌كه‌می ئه‌و كۆسیسته‌مه كه ( بانتسیر S-1 ) له‌كاردابووه و سوریاش له ساڵی 2008 به پێی ڕێككه‌وتنێك ده‌ستی كه‌وتووه ، ڕووسیا ئه‌و سیسته‌مه‌ی له سالی 2012 وه ناردۆته ده‌ره‌وه و به گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێكی فه‌رمی ڕووسیش هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه بووه كه له ئاسمانی سوریادا و له هه‌مان ساڵدا به‌ره‌نگاری فڕۆكه توركیه‌كه‌ی جۆری (فانتۆم 4) بۆته‌وه ، هه‌ر چه‌نده ئه‌و سیسته‌مه تا مانگی ئه‌پرێل ساڵی 2018 ئاشكرا نه‌كرا ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زراتی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاشكرای كرد كه سوپاكه‌ی نزیكه‌ی 50 بنكه‌ی ڕۆكێتهاوێژی له‌و جۆره‌ی هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌شیان توانستی هاویشتنی 700 ڕۆكیتی هه‌یه و كۆی نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 730 ملیۆن دۆلار.
زۆر له چاودێره‌كان پرسی جۆراوجۆریان له‌لا كه‌ڵه‌كه بووه سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی بوونی ئه‌و دوو كۆسیسته‌مه له‌ناو سوریادا له دوو كات و ساتی لێك نزیكدا ، گومانیشیان هه‌یه له توانستی ڕژێمی سوریا له پاره‌داركردنی (تمویل) ئه‌و جۆره مامه‌ڵه زه‌به‌لاحانه له كاتێكدا هه‌شت ساڵه گیرۆده‌ی ململانییه‌كی سه‌ربازی قورسه له‌ناوخۆدا. به‌ڵام له داكه‌وتدا و به گوێره‌ی قسه‌ی پله‌داره سه‌ربازییه ڕووسه‌كان وا پێ ناچێت سووریا ئه‌و كۆسیسته‌مه تازه‌ی ده‌ستكه‌وتبێت ، به‌ڵكو ڕووسیا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رگرییه‌كی باشتر ئه‌و كۆسیسته‌مه‌ی گواستۆته‌وه ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له حومه‌یمیم. له‌مه‌شه‌وه پرسه‌كه په‌یوه‌سته به پاراستنی ئاسایشی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ی ڕووسیا له سووریا نه‌وه‌ك پێدانی ئه‌و كۆسیسته‌مه به سووریا. لێدوانه‌كانی جێگری سه‌ركرده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی رووسی (یۆری ماركڤین) ئه‌و ده‌رئه‌نجامه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و كۆسیسته‌مه له سوریا جێگیر ده‌كرێت بۆ پاراستنی هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیا له بنكه‌ی حومه‌یمیم.
ئامانجی جۆراوجۆر
ده‌كریت بڵێین كه ڕووسیا له‌به‌ر چه‌ند ئامانجگه‌لێك ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی خۆی جێگیر كردووه كه دیارترینیشیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
ان بنیاتنانی سیسته‌مێكی به‌رگری فره‌چین : ڕووسیا سه‌رجه‌م سیسته‌مه به‌رگرییه مه‌ودا نزیك و ماناوه‌ند و دووره‌كانی خۆی له سووریا جێگیر كردووه. به ته‌نیشت كۆسیسته‌می (بانتسیر) وه هه‌ر یه‌ك له كۆسیسته‌مه‌كانی (ئیس 200) و (ئیس 300) و (ئیس 400) جێگیر كردوون.
وا پێده‌چێت كه ڕووسیا له چوارچێوه‌ی سیسته‌مه به‌رگریكاریه‌كانیدا به ناچاری ئه‌و كۆسیسته‌مانه‌ی له سوریا جێگیر كردووه. له سه‌ره‌تادا كۆسیسته‌مه‌كه سێره‌ی(رصد) له بواری جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا و به‌تایبه‌تیش فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی ده‌گرت كه ئه‌مه‌ش پێویستی به جێگیركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رگرییه ئاسمانییه دوورمه‌وداكانه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام له قۆناغی دواتردا و له دوای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی تازه له لایه‌ن نه‌یاره‌كانییه‌وه له‌ناو گۆڕه‌پانی سوریادا ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆسیسته‌می دیكه ، له‌مه‌شیاندا لاسایی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی كردووه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا ، په‌نایان برده به‌ر به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی (درونز) دژ به ئامانجه ڕووسییه‌كان و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بنكه‌ی حومه‌یمیم.
به گوێڕه‌ی ڕاپۆرته رووسییه‌كانیش كرده‌ی یه‌كه‌م كه له 8 ی یه‌نایه‌ری 2018 ڕاگه‌یه‌ندرا ، بووه هۆی تێكشكاندنی كۆگایه‌كی چه‌ك و 7 فڕۆكه له‌سه‌ر زه‌وی ، له‌مه‌شیاندا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی سه‌ر به (به‌ره‌ی نوصڕه) ڕاكێشرا. ئه‌م كرده‌یه دواتریش له هه‌مان ساڵدا دووباره بۆوه ، واش باوه‌ڕ ده‌كرێت كه سیسته‌مه تازه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كه‌وتبێته‌كار ، به‌ڵكو ئه‌و شوێنانه ئه‌وكات له لایه‌ن كۆسیسته‌می (بانتسیر S-1) وه پارێزگاری لێ ده‌كرا.
له‌م دۆخه‌شدا و له‌گه‌ڵ هێنانی كۆسیسته‌مه تازه‌كه‌دا ، ئامانجی فره‌چینه‌كان پڕكردنه‌وه‌ی كونوكه‌له‌به‌ره به‌رگرییه‌كانه له مه‌ودای جۆراوجۆره كورتمه‌وداكاندا ، چونكه سیسته‌مه تازه‌كه له مه‌ودای 30 -40 كیلۆمه‌تر كار ده‌كات ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه به ڕادارێكی پشكنین و گه‌ڕانی جۆری ( SOTS S-band ) بۆ زیاتركردنی مه‌ودای ئاشكراكردن له 36 كیلۆمه‌تره‌وه بۆ 40 كیلۆمه‌تر.
2. ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی ئیدلب : ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌سته به ئاماژه‌كانی كاتی ڕاگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی كۆسیسته‌مه تازه ڕووسییه‌كه بۆ بنكه‌ی حومه‌یمیم كه هاوكاتیش بوو له‌گه‌ل ئاماژه‌دانی ڕووسیا و سووریا به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی سه‌ربازی زووبه‌زوو له ئیدلب. جا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی فڕۆكه‌كانی (درونز) له ناوچه‌ی لادێنشینی ئیدلبه‌وه ئاراسته‌كراون ، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره فڕۆكانه له هێرشكردنه سه‌ر بنكه ڕووسییه‌كان له لازقییه به تایبه‌تیش له لایه‌ن به‌ره‌ی نوصڕه‌وه كه رووسیا هه‌موو جارێك به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات كه له پشت به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه‌وه‌یه له هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی.
سه‌رباری ئه‌و كۆششه‌ی ڕووسیاش ده‌یكات ، كه‌چی ناتوانی ئه‌گه‌ری به ئامانجگرتنی بنه‌كه سه‌ربازییه‌كانی به‌دوور بگرێت له مه‌ترسی هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه له جه‌نگه‌دا به‌شدار ده‌بن ، جا چ به‌ره‌ی نوصڕه بێت یاخود ڕێكخراوه‌ی داعش كه پێشتر ئه‌و فڕۆكانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له سوریا و عێراقدا به‌كارهێناون.
3. نمایشی سه‌ربازی : لایه‌نی به بازاركردنی چه‌كی ڕووسی به‌كارهاتوو له سووریا هه‌میشه له ڕێكلامه‌كانی ڕووسیادا دیار و به‌رچاو بووه ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و چه‌كه تازانه‌ی له‌م ماویه‌دا چوونه‌ته بواری خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه له سوریا كه دیارترینیشیان فڕۆكه‌ی (SU-57) بوو كه هاوشانی كۆسیسته‌می به‌رگی ئاسمانی له‌م ساڵدا خرانه‌ڕوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وش كه كۆسیسته‌می (بانتسیر S-2) له (بنادیس) ی ئۆكرانیا تاقیكراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ڕووسیا ڕاده‌ستی لایه‌نه جوداخوازه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ی كردووه ، به‌ڵام هێشتاش تاقیكردنه‌وه‌ی كۆسیسته‌كه له‌سه‌ر شانۆی ڕووداوه‌كانی سووریا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش له ڕاپۆرته‌كانی پرۆسه‌ی خۆپرچه‌ككردنی ڕووسیادا به ڕوون و ئاشكرایی ده‌رده‌كه‌وێت كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه له سووریا پرسێكی گرنگه.
جگه له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ، ڕووسیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پردی تیژڕه‌وی زه‌مینی تانه‌كه‌كان له گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌دا كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی هه‌یه له ئیدلب له‌و ماوه‌یه‌ی داهاتوودا، له‌وانه‌شه ئه‌م كۆسیسته‌مه ته‌نها كۆسیسته‌مێك بێت كه‌له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كێبڕكی گومبه‌تی ئاسمانی ( القبە الحدیدیە ) ئیسڕائیل بكات كه به‌كارهێنانی له هه‌مان مه‌ودادایه.
له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی باسكرا ، ده‌كرێت بڵێین كه مۆسكۆ له ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه له هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرفتی كونوكه‌له‌به‌ره به‌رگرییه‌كانی خۆیدایه كه هۆكاربوون بۆ به ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناو سوریادا و زیادبوونی زیانه سه‌ربازییه‌كانیشی ، ئه‌مه سه‌رباره‌ی زوو خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیدلب كه زۆر وورده‌كاری گرنگی لێده‌كه‌ونه‌وه كه له قۆناغی ئاینده‌دا كاریگه‌ریان ده‌بێت بۆ سه‌ر ڕه‌ووت و ئاراسته‌كانی ململانی سوریا و پێگه‌ی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ووڵاته.