یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشتگیری لەمۆدریچ دەكەن

وەرزش

08/09/2018‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریزانانی ریاڵ مەدرید، پشتگیری لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانانی یانەكەیان دەكەن، ئەوەش بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان.

یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەشیاوی دەزانن لۆكا مۆدریچ، نازناوی باشرین یاریزانی جیهان بەرێتەوە، بۆیە پشتگیری ئەو یاریزانە دەكەن.

رۆژنامەی ماركا لەو بارەوە بڵاویكردووەتەوە، كە لەژووری خۆگۆڕین یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشتگیری خۆیان بۆ یاریزانە كرواتییەكەی یانەكەیان دووپاتكردووەتەوە.


رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو پشتگیرییەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەبەرانبەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یۆڤانتۆسە، كە پێشتر لەیانەی ریاڵ مەدرید بوو، ئەویش یەكێكە لەكاندیدەكان بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

هـ ـ ح