یەكێتیی مامۆستایان: مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

کوردستان

08/09/2018‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت. 


ئەحمەد گەرمیانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێك لە بەڕێوەبەرەكانی شاری هەولێر چەكی مووچەیان وەرگرتووە و سبەیش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.


وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە بڵاوناكاتەوە و پێشتریش وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، 30 رۆژجارێك دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە و دواتر لیواكان مووچە وەردەگرن.
ه.م