مردنی لەناكاوی ڕاپەری ئەمەریكی بەناوبانگ ماك میڵەر

هەمەڕەنگ

09/09/2018‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماك میڵەر ڕاپەری بەناوبانگ لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، كە تائێستا هیچ زانیارییەكی ورد نییە لەسەر هۆكاری كردنەكەی.

پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، ئەفسەرەكانی پۆلیس لەپاش نیوەڕۆدا پەیوەندییەكی تەلەفونیان بۆ هاتووە لە شەقامی ڤاڵیكرێست، كە هەواڵی گیان لەدەست دانی ئەم هونەرمەندە لاوەییان بەدەست گەیشتووە.

پۆلیس راشیگەیاند، "ئەفسەرەكانمان دەست بە لێكۆڵینەوە دەكەن" بەبێ‌ ئەوەی ئامادەبن هیچ زانیارییەك لەو بارەوە بخەنەڕوو.

میڵەر، كە ناوی ماڵكۆڵم ماكرۆمیكە ، لە تەمەنی هەرزەكارییەوە دەستی بە ڕاپ كردووە، لەساڵی ٢٠١٢ یەكەم ئەلبومی خۆی بڵاوكردووەتەوە بە ناوی " بڵاك ساید پارك" ، كە بوو بە یەكەم لە ریزی گۆرانییەكەان لە بیڵبۆرد و ژمارەی پێوانەی شكاند لەبۆماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو، لە كاتەدا میڵەر ١٩ ساڵ بوو.

تۆم كۆرسۆن، كە سەرۆكی كۆمۆانیای وارنەر برۆسە دەربارەی ئەو گۆرانی بێژە دەڵێت: ماك كەسیكی بەهەردار بوو، ڕۆحێكی نایاب و دڵخۆشكەری هەبوو ، كە لە كاتی  بینی هەركەسێكدا دەیتوانی هەستیكی جیاوازیان پێببەخشێت. وەك خێزانەكەی بە سی ئێن یێنیان ڕاگەیاند كە " ماك جیهانی خیزانەكەی و هاوڕێ و هەوادەرەكانی دەدرەوشاندەوە".

تۆم كۆرسۆن  وتیشی: "كورتی ژیانی و گیانلەدەست دانی گوامنی لێدەكرێت و بۆیە لە لێكۆڵینەوەكان ناوەستین، و نزاكانمان ئاراستەی ڕۆحی ئەو و خێزان و هاوڕێكانی دەكەین".

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل