شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، زەینەدین زەیدانی فەرەنسی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، ئامادەیە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی وەربگرێت.
رۆژنامەی "میرۆر" بڵاویكردەوە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ زەینەدین زەیدان بكات، ئەوەش بۆ جێگرەوەی خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو راهێنەری ئێستای.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەبەرانبەر خواستەكەی مانچستەر یونایتید زەیدان ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە ئینگلیزی وەربگرێتو بۆ ئەوەش چاوەڕێی گرێبەستی فەرمی یانەكە دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە ئەنجامی مۆرینیۆ لەیارییەكانی خولی ئینگلیزی باش نییە، بۆیە ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتید دەیەوێت لەپۆستەكەی دووریبخاتەوە.
هـ ـ ح