پۆگبا: چاوەڕێی هەلێک دەکەم بۆ پەیوەندی کردن بە بەرشەلۆنەوە

وەرزش

09/09/2018‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆگبا ڕایگەیاندوە "ئەگەر هەلێکی بۆ هەڵکەوێت بە دڵنیاییەوە پەیوەندی بە یانەى بەرشەلۆنەوە دەکات".


 بەهۆی تێکچونی پەیوەندییەکانی پۆگباى هێرشبەری مانچستەر یونایتد لەگەڵ مۆرینیۆی راهێنەر بەجۆرێک تێکچوە رۆژنامەکان پیشبینی رۆیشتنی دەکەن لە زستانی داهاتودا.


 ئەمرۆ پۆگبا رایگەیاندوە "لەبەر ئەوەی  درێسی بەرشەلۆنەم لەبەر نییە کەواتە هێشتا یاریزانی مانچستەر یونایتدم. وتیشی: بە دڵنیاییەوە گەر هەلێکم بۆ هەڵکەوێت، پەیوەندی بە ریزەکانی بەرشەلۆنەو دەکەم".


پۆگبا ئاماژەى بەوەشداوە "ئەو بۆندی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەیە و رێزی بۆندەکەشی دەگریت و هەوڵ دەدات زۆرترین نازناو بۆ شەیتانە سورەکان بەدەست بهێنێت.

لەماوەى رابردودا یانەى بەرشەلۆنە چەند جارێک هەوڵی کرینی پۆگبای فەرەنسیان داو ئامادەشن دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانان راکیتیچ یان دیمبلی ببن".
هـ ـ ر