شارپرێس:
پێری ئیدوارد لەدوای ساڵێك لەداپۆشینی پەڵەكانی ڕووخساریو لاشەی بەماكیاژێكی زۆر لە كۆتایدا بە پێستی سروشتی خۆیەوە دەردەكەوێت.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە، كە ئەندامە لە گروپی لیتڵ میكس لەئێستادا پەڵەكانی پێستی دەردەخات و بەپێستی سروشتی خۆی قایل دەبێت.
لەدوای بڵاوكردنەوەی دوو سێڵفی خۆی پێری ئیدوارد لەدوای ساڵێك لەشاردنەوەی پێستی سروشتی خۆی پەڵەكانی دەردەخاتو وتیشی: "لەپێشتردا زۆر دوو دڵ بووە لەدەرخستنی پەڵەكانی سەر لاشەی و ڕوخساری، بەڵام لە ئێستادا قایلە بە پەڵەكانی خۆی و لە ئامێزیان دەگرێتو هیچ هۆكاریك نابینێت بۆ شاردنەوەیان".
ئەوەشی بە هەودارانی وت: "ئەوانیشی هەمان شت بكەن و بەشروستی خۆیان قایل بن، هەروها نەترسێت لەو حوكمانەی، كە دەدریت لە لایەن خەڵكەوە و هەر زوو هەودارانی سوپاسیان كرد بۆ بڵاوكردنەوەی ڕوخساری سروشتی خۆی".
وەرگێڕان: جوانە عەزیز