كۆمپانیای داناغاز ملیۆنان دۆلار لەحكومەتی هەرێم وەردەگرێت

کوردستان

10/09/2018‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای داناغازی ئیماراتی رایگەیاند، لەرێگەی دەزگای Pearl Petroleum  ، 21.6 ملیۆن دۆلاریان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

كۆمپانیای داناغاز 35% دەزگایPearl Petroleum  هەیە، كە پشگی لەو پارەیەی لەحكومەتی هەرێم وەریگرتووە، 7.6 ملیون دۆلارەو لەبەرانبەر كاری وەبەرهێنانیش ئەو پارەیەی وەرگرتووە.

كۆمپانیای داناغاز چاوی لەوەیە لەبەرانبەر كارەكانی بەتایبەتی وەبەرهێنان لەكەرتی كارەبا لەماوەی داهاتوو 50 ملیۆن دۆلاری تر لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

هـ ـ ح