مەزاری ئیمام عەبدوڵڵا گوازرایەوە بۆ حەسەنكەیف

هەمەڕەنگ

10/09/2018‌ 961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی دەوڵەتی توركیا مەزاری ئیمام عەبدوڵڵای بۆ پاركی نوێی كولتووریی حەسەنكەیف گواستەوە، كە لە بەنداوی ئڵسو مابووەوە.

لە چوارچێوەی كارەكانی پاراستنی سامانە كولتوورییەكان لە پڕۆژەی بەنداوی ئڵسو-دا، ساڵی رابردوو مەزاری زەینەل بەی كە مێژووەكەی بۆ 540 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لەگەڵ گەرماوی ئارتوكڵو كە كێشی هەزارو 500 تۆنە، گوازرانەوە.

 لەئێستاشدا كارەكان بۆ گواستنەوە منارەی مزگەوتی سوڵتان سولەیمان كە مێژووەكەی بۆ 611 ساڵ دەگەڕێتەوە، بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەدا مەزاری ئیمام عەبدوڵڵا، منارەكە و شوێنێكی حەوانەوە، وەك سێ بەشی جیاواز دەگوازرێنەوە. 

گواستنەوەی مەزارەكە كە كێشی 850 تۆنە، لەسەر سیستمێكی گواستنەوە كە 256 تایەی هەیە، كاتژمێر شەشی بەیانی دەستیپێكرد و گوازرایەوە بۆ شوێنی نوێ كە دوو هەزار و 400 مەتر دوورە.

هاوكات بڕیارە منارەكەش لەم هەفتەیەدا بگوازرێتەوە.
ه.م