ئەمشەو هەڵبژاردەی پورتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە

وەرزش

10/09/2018‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە ئەمشەو هەڵبژاردەی پرتوگال لە یارییەكانی گەڕی یەكەمی ئاستی A لە گرووپی سێیەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بكات.

یارییەكەی نێوان پرتوگال و ئیتاڵیا كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی هەولێر لە یاریگەی دی لوز لە لیشبۆنای پایتەختی پۆرتوگال ئەنجامدەدرێت.

هەردوو هەڵبژاردەی پرتوگال و ئیتاڵیا تا ئێستا 27 جار رووبەڕووی یەكبوونەتەوە، 5 جار پرتوگال براوەبووەو لە سێ یاریشدا یەكسانبووە و 19 یاریشی دۆڕاندووە.

تا ئیستا هەڵبژاردەی پرتوگال توانیوویەتی 22 گۆڵ لە ئیتاڵیا بكات و هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش 52 جار تۆڕی پۆرتوگالی هەژاندووە.

جگە لەو یارییە ئەمشەو حەوت یاری دیكە بەڕێوەدەچن و سەرجەمیان كاتژمێر 9:45 خولەك ئەنجامدەدرێت.

یارییەكانی ئەمشەو
سوێد  - توركیا  
سێربیا – رۆمانیا  
سكۆتلاند – ئەلبانیا 
مۆنتێنیگرۆ – لیتوانیا  
ئاندۆرا – كازاخستان   
كۆسۆڤۆ – دوورگەكانی فارۆ  
ماڵتا – ئازەربایجان  
ه.م