شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوانكراوی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی بڵاوكرده‌وه، له‌حاڵه‌تی وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه له‌لایه‌ن زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی پێكهاته‌یه‌كی پێشبینیكراوی بڵاوكرده‌وه، كه چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌حاڵه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی زێدان به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد‌و وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه پێكهاته‌ی شه‌یتانه سوره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی لێبێت:
هێڵی به‌رگری: ڤالێنسیا، ڤاران، لیندلۆف، لوك شۆ
هێڵی ناوه‌ڕاست: كروس، پۆگبا، تیاگو ئه‌لكانتارا، خامیس رۆدریگێز
هێڵی هێرشبردن: راشفۆرد، ئیدینسۆن كاڤانی
ڕ . ج