وێنە. خانمێك بەتەمەنی 86 ساڵی كاری نمایشی جلوبەرگ دەكات

جیهان

11/09/2018‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: جوانە عەزیز
لەكاتێكدا تەمەنی پیشەیی نمایشكاران زۆر كورتە خانمە نمایشكاری ئەفسانەی كارمن دێلائۆرفیكی تەمەن ٨٦ ساڵ  نزیكەی ٧٠ ساڵە كاری نمایشكاری دەكات.

ئەم خانمە نەك تەنیا جوانی و شۆخی و شەنگی ئەم، بەڵكو دەبێت ژیانی لە كتێبیكدا بنوسرێتەوەو خەڵك بیخوێنێتەوە.

كارمنی تەمەن ٨٦ ساڵ لەتەمەنی ١٥ ساڵییەوە كاری نمایشكاری دەكات و لەڕاپۆرتێكدا بۆ دەیەلی مەیل وتی: "لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا كاركردن بۆ ڤۆگ هیچ واتایەكی بۆ من نەبوو، لە دوتریشدا هیچ كەسایەتییەكی تایبەت بە خۆمم نەبوو، بەڵكوو پربووم لە تەنیایی و تەمەنی خۆمم دا بەهاوسەرەكەم و بوومە خاوەنی كچیك، بەڵام لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا لەهاوسەرەكەم جیاببوومەوە و دوتر تەمەنی خۆمم دا بە كچەكەم، بەڵام لە كۆتایدا ئەوەم بۆ دەركەوت، كە تەمەننم زۆر گەورەبوو، تا ئێستا بۆ خۆم نە ژیاوم لەئێستا دا بە تەنیا دەژیم و ژیانیكی زۆر خۆشم هەیە و خواردن بۆ خۆم دەكەم‌و لەگەڵ هاوڕیكانمدا دەچمە دەرەوە". 

ئامۆژگاری ئەم خانمە نمایشكارە بۆ خانمان ئەوەیە هەرگیز لەبیر مەكەن، كە بۆخۆتان و خەونەكانتان بژین، چونكە تەنیا یەكجار دەژین‌و هەرگیز درەنگ نییە بۆ هەر كاریك، كە دەتەوێت بیكەیەت ئەگەر ئارەزووت هەبێت.