راكێتیچ میسی دەخاتە پێش مۆدریچ

وەرزش

11/09/2018‌ 178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیڤان راكێتیچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە جەخیتكردەوە، كە لۆكا مۆدریچی هاونیشتمانی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كردووە، دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

ئیڤان راكێتیچ لەگەڵ ئەوەی جەختی كردەوە، كە مۆدریچ لەمساڵدا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام رایگەیاند، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنیتی‌و یاریزانی یانەكەی هێشتا باشترین یاریزانی جیهانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مۆدریچ یەكێكە لەو سێ‌ یاریزانەی، كە كاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، ئەوەش دوای ئەوەی لەوەرزی رابردوو لەگەڵ ریاڵ مەدریدو لەیارییەكانی مۆندیالیش ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنە جەختی لەوەش كردەوە، كە لۆكا مۆدریچ بە شایستەیی خۆی بۆ ئەو نازناوە كاندید كرداوەو راشیگەیاند، بەدڵنیایی نازناوەكە هەر بەشایستەیی بۆ ئەو دەبێت.

لۆكا مۆدیچ لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس‌و محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ كاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان.

هـ ـ ح