ئاماده‌كردنی : حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
ژنێكی مه‌قدیسی ئه‌مه‌ریكی "ره‌شیده ته‌لیب" له حزبی دیموكراته‌كان
ده‌بێته ئه‌ندامی كۆنگرێس پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی حزب به‌بێ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری
هه‌بیت، به‌مه‌ش ناوبراو ده‌بێته یه‌كه‌م ژنه موسڵمانی عه‌ره‌بی له‌ناو هۆڵی
كۆنگرێس.
رشیده له ساڵی 1976 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بوه‌و كچی گه‌وره‌ی ماڵه‌وه‌یه،
باوكی كۆچهێنه‌ر بوه‌و له كۆمپانیای فۆرد كاری كردوه له ویلایه‌تی "مێشیگان"،
باوكی له شاری "حنینا" له رۆژهه‌ڵاتی قودس له دایك بوه و ماوه‌یه‌ك
له "نیكاراگوا" ژیاوه پێش ئه‌وه‌ی بێته "مێشیگان"، دایكیشی
له گوندی "بیت عور الفوقا" له پارێزگای "رام الله"ی كه‌ناری
رۆژئاوا له دایك بوه.
ساڵی 1998 بروانامه‌ی له زانستی سیاسی به‌ده‌ست هێناوه، ساڵی 2000 بۆته
خاوه‌ن بڕوانامه‌ی یاسا، له كاركردنیدا وه‌ك پارێزه‌رێك چۆته ناو كایه‌ی سیاسی،
و چالاكوان بوه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه له ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی.
ره‌شیده سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو "90%"ی ده‌نگه‌كان
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2008 له ویلایه‌تی مێشیگان، و "85%"ی ساڵی
2010 له‌هه‌مان ویلایه‌ت. پاش ده‌ساڵ ناوبراو گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی
فیدراڵی "كۆنگرێس".
ره‌شیده له ماوه‌ی كاركردنی ته‌شریعیدا ده‌سكه‌وتی زۆری به ده‌ستهێناوه،
له‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی كار بۆ 15 دۆلار له سه‌عاتێكدا، و باشتركردنی
ئاستی خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندروستی. له پاش جێهێشتنی دامه‌زراوه‌ی ته‌شریعی
له ویلایه‌ته‌كه‌یدا وه‌كو چالاكوانی مه‌ده‌نی ماوه‌ته‌وه، و تێكۆشاوه بۆ دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه‌ی پارێزه‌رو چالاكوانی ماف بوه.
ره‌شیده بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی من فه‌له‌ستینیم و خه‌ڵكی قودسم،
به‌ڵام له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژاری شاری "دیترویت" گیرساوته‌وه، له‌وێ ره‌گه‌زه‌كانی
ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌فریقیه‌كان به‌سه‌ر دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كه‌دا زاڵ بوون،
به‌لام ئه‌مه‌ریكیه سپی پێسته‌كان له 3% تێپه‌ڕنه‌ده‌بوون. ئه‌مه‌ش له هه‌موو
شت زیاتر ناسنامه‌ی منی دیاریكرد و خۆم ناسی وه‌ك "ژنێكی ئه‌مه‌ریكی عه‌ره‌بی
موسڵمان و دایكێك".
ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به بینینی دۆخی فه‌له‌ستینیه‌كان و
نزیكه‌كانی له زه‌ویه داگیركراوه‌كاندا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ردا هه‌ستی
ئه‌وه‌ی لای دروست كردوه "نزیك بێت له هه‌ژاره‌كانی ناو ویلایه‌ته‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت لاتینیه‌كان و ئه‌فریقیه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی دیترویت منیان له
هه‌ڵبژرادنه‌كاندا سه‌رخست، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ئاینه‌كه‌م و ره‌گه‌زه‌كه‌م بده‌ن.
ره‌شیده پێی وایه له به‌راوردكردنی ململانێی نێوان عه‌ره‌ب- ئیسرایل و
جولانه‌وه‌ی مافی مه‌ده‌نی له دیترویت لێكچونی زۆر هه‌یه و به‌رده‌وامیش جه‌ختی
له‌وه كردۆته‌وه هیچ پاڵپشتیه‌كی دارای و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ناكات بۆ ئیسرائیل،
به‌وه‌ی ده‌بێته هۆی لاواز كردنی هاوسه‌نگی نێوانیان.
پاش ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وت به به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له
هه‌ڵبژرادنه‌كانی شه‌شی تشرینی دووه‌می داهاتوو، به‌هۆی نه‌بوونی كاندید له حزبی
كۆماری بۆ سه‌ر بازنه‌ی 13 له ویلایه‌تی مێشیگان، چونكه ئینتیمای ویلایه‌ته‌كه
به‌رده‌وام بۆ دیموكراته‌كان بوه، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین ژنی ئه‌مه‌ریكی
موسلمان بۆ كۆنگرێس.
شایه‌نی باسه، كورسی بازنه‌ی 13 له ویلایه‌تی مێشیگان تایبه‌ت بوو به ئه‌ندامێكی
حزبی دیموكراته‌كان "جۆن كۆنیرز" له ساڵی 1965 ه‌وه تاكو كانونی یه‌كه‌می
رابردوو، به‌هۆی گێچه‌ڵی سێكسیه‌وه ده‌ستی له‌و پۆسته كشاندنه‌وه.