به‌ياننامه به په‌له‌كه‌ى ڕووسيا
نووسينى عه‌بدول
بارى عه‌توان
وه‌رگێڕانى : لوقمان حاجى قادر
به‌ياننامه‌يه‌كى
به‌په‌له‌ى ڕووسيا كه جه‌خت له‌سه‌ر پشتيوانى سوپاى سووريا ده‌كاته‌وه بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى
هێزه توركييه‌كان ( ناشه‌رعييه‌كان ) له ئيدلب .. ئايا هاوپه‌يمانى نێوان دوو سه‌رۆكه‌كه
(پۆتن و ئه‌ردۆگان) هه‌ره‌سى هێناوه له دواى خه‌ستبوونه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كانيان له
لوتكه سێينه‌كه‌ى تاران ؟ بژارده به‌رده‌سته‌كانى
توركيا چين ، ئا چي له پشت ئه‌م پێلێڕاكێشانه‌ى ڕووسياوه به‌ديده‌كرێت ؟
كاتێك سه‌ركردايه‌تى
سه‌ربازى ڕووسيا له بنكه‌ى حومه‌يميمى ئاسمانى نزيك لازقيه له‌سه‌ر پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى
له سۆشيال ميديياكه‌ى خۆى به‌ياننامه‌يه‌كى فه‌رمى بڵاوده‌كاته‌وه و تيايدا جه‌خت
له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ڕووسيا له ئاينده‌دا پشتگيرى هه‌ر جوڵه‌يه‌كى سه‌بازى
سوپاى عه‌ره‌بى سووريا ده‌كات دژ به‌و هێزه ڕۆژئاواييانه‌ى كه به ناڕه‌وا له‌سه‌ر
زه‌وى سوريادا بوونيان هه‌يه به هێزه‌كانى توركياشه‌وه " ئه‌مه‌ش دوو
واتاى سه‌ره‌كى لێ ده‌خوێندرێته‌وه :
يه‌كه‌م : هاوبه‌شبه‌نده سێينه‌كه‌ى ڕووسى توركى ئێرانى به هۆى ناكۆييه‌كانيانه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنييه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى ئيدلبدا وا خه‌ريكه به‌ره هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت ، ئێران و ڕووسياش بۆ گرتنه‌وه‌ى شاره‌كه پشتگيرى هێرشه‌كه ده‌كه‌ن و توركياش دژى هه‌ر هه‌نگاوێكى له‌م جۆره‌يه.
دووه‌م : شيمانه‌كانى (احتمال) ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوريا و توركيا له لايه‌ك و ڕووسيا و توركياش له لايه‌كى تره‌وه بڕاونه‌وه(حه‌تمين) ، مه‌گه‌ر په‌ڕجوييه‌ك (معجزه) ڕووبدات ، چونكه به‌ياننامه‌كه‌ى بنكه‌كه سه‌ربازييه‌كه‌ى حومه‌يميم به دياريكراوى مه‌به‌ستى هێزه توركييه‌كانه به‌و پێيه‌ى جگه له‌وان هيچ هێزێكى ديكه‌ى ڕۆژئاوايى له‌وێ بوونيان نييه.
له ديدى
ئێمه‌شه‌وه ئه‌وه‌ى پاڵى به سه‌ركردايه‌تى بنكه ئاسمانييه ڕووسييه‌كه‌وه
ناوه به‌ياننامه‌يه‌كى له‌م جۆره ده‌ربكات و سه‌رۆك پۆتنيش به‌م زه‌قييه لاگيرى خۆى بۆ
سووريا ڕابگه‌يه‌نێت ، ناردنى 400 سه‌ربازى هێزه تايبه‌تييه‌كانى توركيايه به
هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه قورسه‌كانيانه‌وه‌بۆ شاره‌كه به مه‌به‌ستى
پشتيوانيكردنى 12 خاڵى چاودێريكردنى توركيا له‌و شاره‌دا ، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
له‌و چه‌ند ڕۆژه‌كه‌مه‌ى ئاينده‌دا ، ژماره‌ى هێزه‌كه به‌رزبێته‌وه بۆ 4000 سه‌رباز
، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى ئاماده‌باشيكردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى ڕووسى
سوورى بۆسه‌ر شاره‌كه.
سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب
ته‌يب ئه‌ردۆگان كه له لوتكه‌ى تاران‌دا وا ده‌ركه‌وت كه به‌ته‌نيا ماوه‌ته‌وه
له به‌رامبه‌ر هاوته‌ر‌يب بوونى ته‌واوى
ديدگاى ڕووسى ئێرانى ، باش له‌و په‌يامه گه‌يشتووه كه له‌سه‌ر زارى پۆتنى هاوپه‌يمانييه‌وه
گوزاره‌ى لێكراو و تيايدا ووتوويه‌تى " ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا به
ته‌واوى ده‌ست به‌سه‌ر سنووره‌كانيدا له‌گه‌ل توركيادا بگرێت" ، ئه‌مه‌ش واتاى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و
دۆخه‌يه كه به پشتيوانى ڕووسيا له
باشوورى سووريادا ( ده‌رعا و ده‌روازه‌ى نوصه‌يب ) ڕوويدا ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت
كه شوێنپێيه‌ك بۆ هێزه‌توركييه‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه له باكورى سووريادا.
ئه‌و پرسياره‌ى
زۆر به توندى خۆى قوت ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هۆكاره‌يه كه پاڵى به سه‌رۆك
پۆتنه‌وه ناوه به‌و توندييه ئاستى ناكۆكييه‌كانى له لوتكه‌ى تاران‌دا له‌هه‌مبه‌ر
هاوپه‌يمانه توركييه‌كه‌ى به‌رز بكاته‌وه ، وه به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنيشى بۆ
داواكه‌ى ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به ئاگربڕ وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ هێرشى سه‌ربازى سه‌راپاگير
و پێدانى هه‌لێك به چاره‌سه‌رى سياسى كه شارى ئيدلب له كاره‌ساتێكى مرۆيى بپارێزێت.
له ديدى
ئێمه‌شه‌وه ، نزيكترين لێكدانه‌وه‌ى لۆژيكى بۆ ئه‌م پرسه ، ئه‌و لێكدانه‌وه‌يه
كه له‌سه‌ر زارى نووسه‌رى توركى به‌ناوبانگ (جه‌نگيز كاندار) وه گوزاره‌ى
لێكراوه كه پێى وايه سه‌رۆك پۆتن په‌ى به‌وه بردووه كه كه‌لێنى نێوان توركيا
و ڕۆژئاوا گه‌يشتۆته قۆناغێك قورسه پرده‌بازى بۆ دروست بكرێت ، له‌ژێر سايه و
سێبه‌رى ئه‌و ته‌نگژه دارايى و ئابووريه‌ش كه له ئێستادا يه‌خه‌ى توركياى
گرتووه و پشتبه‌ستنى ته‌واويشى به‌و نه‌وت و گازه‌ى له ئێران و ڕووسياوه
هاوورده‌ى ده‌كات ، سه‌رۆك ئۆردوگان ناتوانى هه‌ڵگرى بژارده‌ى پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه
بێت له‌گه‌ل مۆسكۆدا ، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى
واشنتۆنيشى لێداخراوه.
تاكه
داشكاندنێك كه سه‌رۆكى توركيا له لوتكه‌ى سێينه‌ى تاران به‌ده‌ستيهێنا ، به‌شبه‌شكردنى
هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئيدليب بوو بۆ سێ قۆناغ ، وه كۆنتڕۆلكردنى ده‌روازه سنووريه‌كانى
سوريا له‌گه‌ڵ توركيا له باب ئه‌لشغور و باب ئه‌لهه‌وا كه به‌ره‌ى نوسڕه به‌سه‌ريدا
زاڵه بكاته دوا قۆناغى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه ، جا له‌وانه‌شه توركيا
بتوانى سوود له كات وه‌ربگرێت و بزووتنه‌وه تيرۆرستييه‌كانيش له ميانه‌ره‌وه‌كانى
ديكه جيا بكاته‌وه ، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دايه ڕووسيا پێى وايه هه‌موو
ڕێكخراوه چه‌كداره‌كانى سووريا دوژمنى ده‌وڵه‌تى سووريان و تيرۆرستيشن.
سه‌رۆك پۆتين
خۆى يه‌كلايى كردۆته‌وه ، بڕياريشى داوه سووريا له هه‌موو هێزه بيانييه "ناشه‌رعييه‌كان" پاك بكاته‌وه ، واته
ئه‌و هێزانه‌ى به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ديمه‌شق هاتوونه ناو سوورياوه ، دووريش نييه
ئه‌ركه هه‌ره شێلگيره‌كه‌ى پۆتين ، وه‌ده‌رنانى هێزه‌كانى توركيا بێت له‌م
قۆناغه‌ى ئێستادا.