شارپرێس:
لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەى بەلجیکا بە سێ گۆڵی بێ
بەرامبەر لە هەڵبژاردەى ئایسلەنداى بردەوە
ئەمرۆ لە درێژەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەلجیکا ئەنجامێکی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتن
بەسەر ئایسلەند بەدەست بهێنێت.
ئیدین هازارد گۆڵی یەکەمی بە لێدانی سزا تۆمارکرد و لۆکاکۆش دوو
گۆڵەکەى تری هەڵبژاردەى بەلجیکاى کرد.
بەوەش بەلجیکا بە سێ خاڵ و سویسراش بە سێ خاڵ لەپلەکانی یەکەم و
دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیانن و ئایسلەنداش بە دوو یاری هیچ خاڵێکی
کۆنەکردتەوە.
لە یارییەکی تردا هەنگاریا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە یۆنانی بردەوە.
هـ ـ ر