ئۆپێك: لە 2019 دا خواست لەسەر نەوتی خاو كەمدەبێتەوە

جیهان

12/09/2018‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی ئۆپێك پێشبینی دەكات لە ساڵی ئایندەدا خواست لە سەر نەوتی خاو لە جیهاندا كەمببێتەوە.

رێكخراوی ئۆپێك راپۆرتی مانگانەی بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە، ساڵی 2019 خواستی جیهانی لە سەر نەوت بۆ 1.41 ملیۆن بەرمیل رۆژانە كەمدەبێتەوە.

لە راپۆرتەكەی ئۆپێكدا هاتووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر 15 ئەندامی وڵاتانی ئۆپێك لە مانگی ئابدا بە رێژەی 278 هەزار بەرمیل رۆژانە زیادیكردووە، كە كۆی بەرهەمهێنانیان گەیشتووەتە 32.56 ملیۆن بەرمیل رۆژانە.

لە ئێستادا نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتووەتە نزیكەی 80 دۆلار و ئەمڕۆ چوارشەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 78.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

 هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكی 35 بەرزبووەوە و گەیشتە 69.60 دۆلار .
ه.م