میگان ماركڵ زۆرترین رێكپۆشی بۆ ساڵی 2018 بووە

جیهان

13/09/2018‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "People"، مبگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری دیاریكرد، بەوەی لەساڵی 2018 زۆرترین رێكپۆشی هەبووە.

میگان ماركڵ پێش هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە هاری یەكێك بوو لەئەستێرە دیارەكانی بواری سینەماو بواری جلوبەرگ، كە ئەوە كاریگەری هەبووە لەدەركەوتنەكانی لەبۆنە فەرمییەكان.

یەكێك لەو جلە رێكانەی لەبەریكردووە، عەزییەكی زۆری "Monaco" ، كە نرخەكەی 328 دولارەو بەیەكێك لەجلە جوانەكانی دانراوە، هەروەها عەزی جۆری "Strathberry" بەنرخی 740 دۆلارە، نموونەیەكی تری جوانی ئەو عەزیانە بووە لەبەریكردووە.

لەو بارەوە بەرێوەبەری نمایشكاری "The Telegraph"، هیلاری ئەلكساندەر دەڵێت: جلوبەرگەكانی میگان زۆر جوان‌و رێكپۆشی تێدایە، كە ئەوە كاریگەری بووە لەدیاریكردنی بۆ ئەو نازناوە.