نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ سەروو 80 دۆلار بەرزدەبێتەوە

جیهان

13/09/2018‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامەو نرخەكەی لە سەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 68 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 80.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستەو لە 22 ئایاری رابردوو تۆماركراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.12 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 70.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە چەند رۆژێكە بەرهەمی ئەو وڵاتە زۆر نزمبووەتەوە.

هـ ـ ح