ژنە فەرەنسییەك هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی دەكات

جیهان

14/09/2018‌ 2398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی فەرەنسی بڕیاریدا هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی بكات، كە لەدورگەی "سانتۆرینی" ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی ئەنجامداوە.

بەپێی رۆژنامەی "مترۆ"ی بەریتانی، تێچووی ئاهەنگەكە 24000 یۆرۆ بووە، كە ئەو ژنە تەمەنی 38 ساڵ بووەو ماوەی چەند ساڵێكە بەتەنیا دەژی‌و ئێستاش بڕیاریداوە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی بكات.

ئەو ژنە هۆكاری هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە دەستگیرانەكەی دوو مانگ پێش ئاهەنگی گواستنەوەی، بڕیاری جیابوونەوەی داوەو لێی دووركەوتووەتەوە.

ئەو ژنە فەرەنسییە بۆ ئاهەنگەكەی چەندین كەسی بانگهێشت كردووە، بەڵام دەستگیرانەكەی پێشووی رەتیكردووەتەوە بچێتە ئەو ئاهەنگە.

هـ ـ ح