دیڤید سیلڤا خەونی گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا دەبینێت

وەرزش

14/09/2018‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیڤید سیلڤا، گۆڕدرستكاری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خەونی گەڕانەوەی بۆ خولی ئیسپانی هەیە.

سیلڤا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە دوو ساڵی تر لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوانیان هەیە.

ئەو یاریزانە ئیسپانییە راشیگەیاند، كە لەدوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەم خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ خولی ئیسپانی‌و لەو خولە كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنم، كە ئەوەش خەونی منە.

لەبارەی ئەو یانەیەی خواستی گەڕانەوەی بۆی هەیە، سیلڤا رایگەیاند، دەمەوێت لەخولی ئیسپانی بگەڕێمەوە یانەی لاس پاڵماس‌و لەوێ‌ كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنم.

دیڤید سیلڤا لەساڵی 2010 لەیانەی ڤالێنسیاوە رووی لەیانەی مانچستەر ستی كرد، كە ئەو بڕیارەی بەباشترین بڕیار لەژیانی داوە لەقەڵەم.

هـ ـ ح