سەربازێکی سوپای تورکیا لە ناوچەی بارزان کوژرا

کوردستان

14/09/2018‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌چالاكییه‌كی گه‌ریلاکانی هەپەگەدا له‌ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری بارزان له‌باشوری كوردستان سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه‌.

ئەمڕۆ هەینی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگه‌) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندوە "گەریلاکانمان بەرەبەیانیی ڕۆژی ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، لەسەر تەپەی خوەدێی سەربە دەڤەری بارزان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەداوە "سەرلەبەیانیی ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠٧:١٥ خولەکیش گەریلاکانمان هەر لەو شوێنە جارێکی دیکە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە سوپای تورکیا درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانراوە".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەوەشی وتوە "١٢ی ئەیلول لە "یاگلدەرە"ی سەربە گیرەسون لەدەریای ڕەش، ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستیپێکرد، گەریلاکانمان هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ چالاکییان لەدژی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکییەدا نەزانراوە، گەریلایەکمان بەناوی سەردار بەکمەز ناسراو بە ‘چیاگەر پیران’ کە تا کۆتا گولـلە لەگەڵ دوژمن شەڕی کرد لە ئەنجامی شەڕەکەدا شەهیدبو.".
هـ ـ ر