شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندوە
"وڵاته‌كه‌ی راڕه‌وێكی مرۆیی له ئیدلیب دروستده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو چوونه
ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه له شاره‌كه".
ئەمڕۆ هەینی کەناڵی ڕوسیا تودەی لەسەر زاری
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه "ڕوسیا
راڕه‌وێكی مرۆیی له ئیدلیب دروستده‌كات".
کەناڵەکە ئەوەشی وتوە "روسیا و سوریا،
له ئێستادا بۆرودومانی ئیدلیب-یان ده‌ستپێكردووه‌و ده‌یانه‌وێت شاره‌كه له‌ژێر
ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان دەربهێنن، بەڵام هەوڵدەدەن کەمترین زیانی گیانی مەدەنی
هەبێت".
لە ئێستاشدا توركیا دژایەتی خۆی بۆ ئه‌و هێرشه‌یه
دەربڕیوە و ئێران و ڕوسیا و سوریاس پشتگیری دەکەن هەروەها ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانی دژی داعش و وڵاتانی ڕۆژئاواش
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێـت
ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
هـ ـ ر