بارسا ئەم یاریزانەی کردووەتە ئامانج

وەرزش

14/09/2018‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ۆژنامەکانی ئیسپانیا ڕایدەگەێنن "يانەی بەرشلۆنە کوڕەکەی دیيگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کردووەتە ئامانج".

جیۆڤانی سیمیۆنی یاریزانی لاوانی ئەرجەنتینە و لە یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی یاریی دەکات، توانیویەتی تاڕادەیەک بوونی خۆی لەناو یاریگادا بسەلمێنێت.

بۆ ئەو مەبەستەش کەتەلۆنییەکان جیۆڤانیان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت لە بازاڕی زستانەی داهاتوو ئەو یاریزانە بگوازنەوە کامپ نو، هەروەها تۆتنهامیش یەکێکە لەو یانانەی گرنگی بەهەمان یاریزان دەدەن.

هـ ـ ر