هۆكاری ئەو هەستیارییەی بەهۆی خواردنی شلیك تووشی جەستەت دەبێت

هەمەڕەنگ

15/09/2018‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شلیك یەكێكە لە میوە بەناوبانگەكان بەتایبەت لەئەمریكا، كە ساڵانە ڕێژەیەكی زۆر بەرهەمدەهێنن، لە هەندێك ناوچەی تریش، توانای بەرهەمهێنانی ئەم میوەیەیان هەیە بەدرێژایی هەر چواروەرزی ساڵ.

خواردنی شلیك هەندێك جار دەبێتە هۆی توشبوون بەهەستیاری و هەندێك لەو میوانەی تر كە لەهەمان خێزانی ڕوەكی شلیكن لەدوای خواردنیان هەست بە جۆرێك هەستیار دەكرێت ، چونكە لە پێكهاتەی شلیكدا ماددەیەك هەیە ئەو هەستیارییە دروست دەكات.

ئەو هەستیارییەی، كە بە هۆی خواردنی شلیكەوە توشی مرۆڤ دەبێت زۆر بەربڵاو نییە بە بەراورد بە جۆرەكانی تری هەستیاری، هەروەها بوونی هەستیاری لە دوای خواردنی شلیك دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، كە سیستمی بەرگری لەش كاردانەوەیەكی خراپی هەیە بەرانبەر ئەو پڕۆتینە تایبەتەی، كە لە پێكهاتەی میوەی شلیكدا هەیە.

ئەو كەسانەی بە خواردنی شلیك توشی هەستیاری دەبن باشتر وایە بەشێوازەكانی تر بیخۆن وەك مرەبا یاخود لەگەڵ خواردنەكانی تر لێیبنێن.

ئەو هەستیاریەی كە بەهۆی خواردنی میوەی شلیكەوە توشی مرۆڤ دەبێت تا ئێستا بۆ پزیشكەكان ڕوون نەبووەتەوە تاچەند بەربڵاوە ، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتوە كە 3-4% ی منداڵان لە خوار تەمەنی ۲ ساڵییەوە توشی ئەم جۆرە هەستیاریە دەبن.

نیشانەكانی ئەم هەستیارییە لەدوای چەند سەعاتێك لە خواردنی شلیك ڕاستەوخۆ دەردەكەوێت ، هەندێك لەنیشانەكانیشی بریتین لە دروستبوونی لیر و خورانی پێست ، هەروەها گێژ بوون و كۆكین و هەستكردن بە خیخەی قوڕگ و سنگ ، هەندێك جاریش سكچوون و ڕشانەوە.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر‌