دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

15/09/2018‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، كە ماوەی دوو رۆژە نرخەكەی دەستی بەدابەزین كردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 9 سەنت رووی لەدابەزین كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 78.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سەكری رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 40 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ئەو نائارامییە بازرگانیەیە ماوەیەكە لەنێوان ئەمریكاو چین دروست بووە، هەروەها زۆربوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا.

هـ ـ ح