ئارامی حەمەی مینا: ئەو پەیامەی بەناوی د.بەرهەم ساڵحەوە بڵاوکراوەتەوە دورە لە ڕاستییەوە

کوردستان

15/09/2018‌ 6520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی ڕایدەگەێنێت "ئەو پەیامەی ئەمرۆ بەناوی د.بەرهەم ساڵحەوە بڵاوکراوەتەوە هەڵبەستراوە".


ئەمرۆ شەممە چەند میدیاییەک پەیامێکیان بەناوی د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بڵاوکردەوە کە گوایە سەرۆکی هاوپەیمانی لە پەیامێکدا وەڵامی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە باسیان لە ڕیککەوتنی نێوان هاوپەیمانی و یەکێتی کردووە.


شارپرێس بۆ پشتراستکردنەوەی ئەو پەیامە پەیوەندی کرد بە ئارامی حەمەی مینا ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری.


ئارامی حەمەی مینا بە شارپرێسی ڕاگەیاند "ئەو پەیامە هیچ پەیوەندییەکی بە د.بەرهەم ساڵحەوە نییە و هەڵبەستراوە و ئەو پەیامی لەو جۆرەی بڵاونەکردووەتەوە".
هـ ـ ر