شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی
ئینگلتەرا یانەى مانچستەر سیتی سەرکەوتنەکانی واتفۆردی راگرت و بەدوو گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک یارییەکەى لێبردەوە.
ڕۆژی شەممە لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەى پێنجەمی خولی ئینگلتەرا یانەى
مانچستەر یونایتد بووە میوانی یانەى واتفۆرد.
دوو گۆڵەکەى مانچستەر یونایتد رۆمیلۆ لۆکاکۆ و سمۆلینگ تۆماریان کردو تاکە
گۆڵەکەى واتفۆردیش ئەدرێ گریاى تۆماری کرد.
بەو بردنەوەیە مانچستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی بۆ 9 خاڵ بەرز کردەوەو
واتفۆردیش بە 12 خاڵ لەپلەى چوارەمدا مایەوە.
هـ ـ ر