خولی ئیسپانی.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەسەر ریاڵ سۆسیداد تۆمارکرد

وەرزش

15/09/2018‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ریاڵ سۆسیدادی بردەوە

رۆژی شەممە لە بەردەوامی رکابەرییەکانی هەفتەى چوارەمی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ریاڵ سۆسیداد بوەوە.


ریاڵ سۆسیداد بە بەهێزی دەستی پێکرد و توانی گۆڵی یەکەم لە رێگەی ئارتیزەوە تۆماربکات و ئەو تایمە سۆسیداد بە گۆڵێک لە پێشەوە بوو.


تایمی دووەم ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامداو توانیشی دوو گۆڵ لەخولەکەکانی 63 و 66 لە رێگەى سوارێز و دیمبلیەوە تۆماربکات.


بەوەش بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بەسەر یانەى ریاڵ سۆسیداد بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی بە یارییەکەهێنا.


بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوەو لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت.

هـ ـ ر