سودو كاریگەرییە نەرێنییەكانی "حەبی زیرەك" چییە؟

جیهان

16/09/2018‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆنرێ دی بلازاك یەكێك بوو لەو كەسانەی، كە باوەڕی زۆری بەوزەی قاوە هەبوو، كە پەیوەندی بەوزەی مێشكەوە هەیە، ئەم نووسەرە بۆ مانەوە تا كاتێكی زۆر درەنگ هەموو ڕۆژێك ٥٠ كوپ قاوەی دەخواردەوە.

بۆ ماوەی چەندین سەدە خەڵك دەبوو قاوەیەكی بێزاركەر بخۆنەوە بۆ مانەوە بە چالاكی ، بەڵام چیتر نا، بۆ ماوەی چەندین سەدە زاناكان توێژینەوە دەكەن بۆ دەسكەوتنی جێگرەوەیەك، كە یارمەتیمان بدات تا وەك بە چالاكی بمێنینەوە.

یەكێك لەو شتانە پێ دەوترێت "حەبە زیرەكەكان"، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، كە لەسەر ١٠ هەزار كەس كراوە دەركەوتووە لە %٣٠ خەڵكی ئەمەریكا ئەم جۆرە حەبە بەكاردەهێنن.

ئایا ئەم حەبە زیانی لاوەكی، یاخود كاریگەری خراپی لەسەر مێشك هەیە ؟ 
حەبی زیرەك لەلایەن زانایەكی ڕۆمانی لە سەرەتاكانی ١٩٦٠ كاندا دۆزراوەتەوە بەناوی "كۆرنێلیو گیروگیا" لەو كاتەدا ئەم زانایەو دەگەرا بەدوای مادەیەكی كیمیاییدا، كە وا لەمرۆڤ بكات بخەوێت. 

دوای مانگێك لە توێژینەوە ، مادەیەكی دۆزییەوە بە ناوی "تێكەڵەی ٦٢١٥"، كە مادەیەكی پارەێزراو بوو، هەندێك كاریگەری لاوەكی هەبوو، بەڵام لە ئەنجامدا كاری نەكرد. 

ئەم حەبە كاری نەكرد لەسەر هیچ كەسوو نەبووەهۆی ئەوەی كەس وا لێبكات بخەوێت، بەڵام بە پێچەوانەكەی ڕوویدا.

كاتێك نەخۆشەكان ئەمەیان بەكارهێنا بۆ ماوەی مانگێك، زۆربەیان هەستیان بە بەرەو پێشچوونی بیرەوەریان كرد، كاتێك ئەم زانایە دركی بەمە كرد ناویكی بۆ ئەم گیراوەیە دانا بەناوی " پیراسێتام". 

دوای  چەندین ساڵ لە دۆزینەوەی ئەم حەبە، هێشتا بەڵگەی تەواو لە بەردەستدا نییە، كە پیشانمان بدات دەبێتە هۆی بەرەو پێچوونی تواناكانی مێشكی مرۆڤ.

جۆرێكی دیكە لە حەبی كە بە " ئەمفێتامینس" ناسراوە، بەپێی وتەی زانایەكی بیركاری و ئەو كەسەی كە زۆر كار دەكات بە ناوی "پاوڵ ئیردۆس" وتی: "كەم حەبەم بۆ خواردووە و توانیومە دوو كتیب بنوسم لە یەك كاتدا".

هەروەها ئەوانی ئەمەیان بەكار هێناوە سویندیان خواردووە، كە بەڕاستی كار دەكات، لە ساڵی ٢٠٠١٥ دا چەند بەڵەگەویەك دەركەوت دەریدەخات خەڵك ئەم حەبە بۆ ئەوە بەكار ناهینن بۆ پەرەسەندی مێشكیان بەڵكو بۆ زیاد كردنی وزیەی مێشكیان بەكاری دەهینن بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ كاركردن، هەروەها لەوانیە كاریگەری خراپیشی لەسەر مێش هەیە.

یەكێك لەو لایەنە كاریگەرانە ، ئالودەبوونە، كە دەبێتە هۆی ئەوەی كەسی بەكارهێنەر ناتونێت خۆی بەدوور بگرێت لەم حەبە و بە بەردەوام بەكاری دەهێنێت، بەڵام یەكێك لە سوودەكانی ئەم حەبە ئەوەیە كە یارمەتی مرۆڤ دەدات لە بیرەوەرو و بیركردەنەوەی دا و وایان لێدەكات، كە تەركیز بخاەنە سەر ئەو كارانەی كە ئەنجامی دەدەن.

وەرگێران: رەوەند ئیسماعیل