گەرمبوونی بەرگە هەوا كۆتایی بەرەگەزپەرستی دەهێنێت

جیهان

16/09/2018‌ 1196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەرمبوونی بەرگە هەوا توانی كۆتایی بێنێت بەرەگەزپەرستی، ئەوەش بەبەڵەككردنی رەنگە جیاوازەكانی پێست.

بۆ ئەوانەی، كە لە گۆڕانكاری كەشوهەوا دەترسن، دیوێكی كەی هەیە، كە ئەویش گەرمبونی بەرگەهەوایە توانیویتی یارمەتی لەناوبردنی ڕەگەزپەرستی بدات بەپێدانی رەنگی پێستی شێوە لێكچوو بەخەڵكی بەڵەكی.

سكۆت سۆلمۆن، كەشزانی زانكۆی رایس، شارەزا لە بواری زانست‌و گەشەسەندن ، لەسەر بابەتێكی نوێ دوا، كە گۆڕانكاری كەشوهەوا وا چاوەڕواندەكرێت ببێتە هۆی كۆچی بەكۆمەڵ، كە ژمارەی جووتە لێكچوو لێكنەچووەكان ی منداڵان زیاد بكات.

ئەو وتیشی: "خەڵكی شێوە دەرەكی لێكچوو زۆردەبێت، كە ئەگەرە بۆ ئەوەی ڕەگەز پەرستی بەهێواشی بپوكێتەوە.''

ئەم سیناریۆیە درابووە پاڵ پێشبینیكردنی كۆچكردنە بەكۆمەڵەكان و ناردنی ملیۆنێك پەنابەری ناوچە كەشوهەوا تایبەتەكان رۆشتنیان لەكاناراواكان و ناوچە كەشوهەو تایبەتەكان.

هەر لەڕاپۆرتەكەدا ئەوە بباسكراوە، كە بانكی جیهانی ئاگاداری داوە گۆڕانكاری كەشوهەوا توانوییەتی زیاتر لە ١٤٠ میلیۆن خەڵك ناچار بكات گەشت بكات نزیكەی ٢٠٥٠ كەس بەپلەی یەكەم لە سەب سەهرانی ئەفریقا، باشووری ئاسیا و ئەمریكای لاتین، هەرچەندە توێژینەوەكە پێشبینی كردووە كە كۆچبەران بە پلەی یەكەم شوێنی خۆیان دەگرن لەگەڵ سنووری وڵاتەكانیان.

توێژینەوەیەكی زانكۆی كۆرناڵیش دەریخست بەپێشبینییەكی دورترو ئاگاداریدا، كە لە سەدا ١٨ ی دانیشتوی جیهان توانیوییەتی ببێتە پانابەری ناوچە كەشو هەو تایبەتەكان.

وەرگێران: ساریا ئەحمەد