30 كەس بەتۆمەتی سوتاندنی كونسوڵخانەی ئێران لەبەسرە دەستگیردەكرێت

عیراق

16/09/2018‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی سوتاندنی كونسوڵخانەی ئێران لەبەسرە 30 كەس دەستگیركراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، كە ئەو كەسانەیان لەمیانی هەڵمەتێك دەستگیركردووەو تائێستاش هەڵمەتەكە بۆ دەستگیركردنی چەندین كەسی تر بەردەوامە.

وەزارەتەكە هەروەها رایگەیاند، كە ئەو كەسانە بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون، بڕیارە دوای لێكۆڵینەوە رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە هەڵیان كوتایە سەر كونسوڵخانەی ئێران لەبەسرەو سوتاندیان، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كرد.

هـ ـ ح