مارسیلۆ بیر لەیارییەكەی رۆما دەكاتەوە

وەرزش

16/09/2018‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارسیلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، پێویستە بیر لەیاری یانەكەیان بەرانبەر یانەی رۆما بكەنەوە.

مارسیلۆ دوای یەكسانبوونی یانەی ریاڵ مەدرید بەرانبەر ئەتلەتیك بیلباو ئەو قسانەی كردو راشیگەیاند، گرنگە ئەم یەكسانبوونە لەبیر بكەین‌و بیر لەیاری داهاتوو بكەینەوە، كە بەرانبەر رۆما یاری دەكەین.

یانەی ریاڵ مەدرید شەوی رابردوو بەرانبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو یاری كرد، كە یارییەكە بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات‌و یارییەكەش لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 4ی خولی ئیسپانی بوو.

یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی چوار شەممە لەچوارچێوەی یاری یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكان رووبەڕووی یانەی رۆما بێتەوە، كە ئەو یارییە بۆ یانە مەدریدییەكە گرنگی خۆی هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە