شارپرێس:
لیوا خالید نزار وەزیری بەرگری جەزائیر سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری عێراقی تۆمەتباركرد بەكوشتنی 14 كەسی جەزائیری، كە یەكێك لەو كەسانە وەزیر بووە.
لیوا خالید نزار لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە سەدام حوسێن محەمەد سدیق بن یەحیا وەزیری پێشووی دەرەوەی جەزائیرو 13 كەسی تری كوشتووە، ئەوەش لەرووداوی تەقینەوەی فڕۆكەكەیان لەساڵی 1982.
لەو فڕۆكەدا جگە لە محەمەد سدیق بن یەحیا، نۆ ئەندامی وەزارەتەكەیو رۆژنامەنووس، لەگەڵ دەستەی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە هەبووەو سەرجەمیان لەرووداوەكە گیان لەدەستداوە.
ئەو شاندەی جەزائیر لەوكاتە لەسەردانێك بوو بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵێكیان بۆ وەستاندنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان عێراقو ئێران لەهەشتاكانی سەدەی رابردوو.
هـ ـ ح