پارتی رازییە بەرێككەوتن كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاری بكرێت

عیراق

16/09/2018‌ 1553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان رازییە بەرێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاریبكرێت، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە لەبەغدا.

جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات رایگەیاند، حیزبەكەی بەمافی خۆی دەزانێت پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئامادەیە بەرێككەوتنی لایەنەكان كەسێكی تر كاندید بكرێت.

جەعفەر ئیمینكی بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت راشیگەیاندووە، كە پارتی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی گفتوگۆیان كردووە، بۆ ئەوەی بەرێككەوتن كەسێك دیاری بكەن بۆ سەرۆك كۆماری.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەڕای ئەوەی پۆستی سەرۆكی كۆمار بەپشكی حیزبەكەی دەزانێت، بەڵام ئەوەشی راگەیاندووە، تائێستا بەفەرمی هیچ كەسێكیان بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكردووەو چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنەكانن.

لەسێ‌ خولی رابردوودا پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ كورد بووەو لەناو كوردیش بەر یەكێتی نیشتمانی كەوتووە، كە ئێستاش چاوی لەوەیە بۆ خولێكی تر ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.

هـ ـ ح