سیلفستەر ستالۆن دەست بەوێنەگرتنی بەشی پێنجەمی "رامبۆ" دەكات

جیهان

17/09/2018‌ 686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی‌و جیهانی سیلفستەر ستالون رایگەیاند، دەستیان بەوێنەگرتنی بەشی پێنجەمی فیلمی بەناوبانگی "رامبۆ" كردووە.

ستالۆن (72 ساڵ)، لەچوار بەشەكەی تری فیلمی رامبۆ رۆڵی سەرەكی هەبووەو ئەو فیلمە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكە زۆری هەیە.

بەشی شەشەم تەواوكەری ئەو بەشانەیە، كە لەساڵی 1982 دەست بە بەرهەمهێنانی كراوەو كۆتا بەشیشی، كە بەشی چوارەمە لەساڵی 2008 بەرهەمهێنرا.

ئەم بەشە نوێیەی باس لەشەڕەكانی ڤێتنمام دەكات، كە ستالۆن رۆڵی (جۆن رامبۆ) دەگرێت‌و لەنزیك سنوورەكانی تایلەندو بۆرمییە وێنە دەگیرێت.

ستالۆن لەساڵی 1946 لە نیۆیۆرك لەدایكبووەو بەناوبانگترین هونەرمەندی هولیوودە لەماوەی چل ساڵی رابردوو دەیان خەڵاتی جیهانی لەبواری سینەما بردووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە