ڤیدیۆ.. مێرسیدس ئۆتۆمبیلی داهاتوو نمایش دەكات

جیهان

17/09/2018‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی، ئۆتۆمبیلی داهاتووی ئاشكراكرد، كە لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی گەورە ئەو ئۆتۆمبیلە بەرهەم دەهێنێت.

ئۆتۆمبیلەكە پێویستی بەشۆفێر نییەو لەرێگەی مۆبایلی زیرەكەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێت، هەروەها بزوێنەرەكەی كارەباییەو بەیەك جار شەحنكردنەوە، 500 كلم دەبڕێت.

ئۆتۆمبیلەكە ئۆتۆمبیلی گواستەنەوەیەو توانای هەڵگرتنی 12 كەسی هەیە، هاوشێوەی پاسێكی بچووك دیزاین كراوە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو بەسیستەمێكی پێشكەوتووی زیرەك كار دەكات‌و توانایەكی باشی هەیە بۆ رۆشتن بەشەقامەكان.

هـ ـ ح