شارپرێس:
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت دیبالای یاریزانی یانه‌كه‌ی به پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد بگۆڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی میره‌ر سپۆرت-ی به‌ریتانی، یانه‌ی خانمه پیره‌كه ده‌یه‌وێت پۆگبای یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك به كڕین، به‌ڵكو به‌ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ دیبالای یاریزانی یانه‌كه‌ی.
له‌ئێستادا نرخی دیبالا له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام پۆگبا به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له‌مۆندیالی ڕوسیا، نرخی گه‌یشتووه‌ته 150 ملیۆن یۆرۆ.
تا ئێستا هه‌ڵوێستی فه‌رمی دیبالا ئاشكرا نه‌بوه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كان ده‌ڵێن چونی ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس پێگه‌ی دیبالای لاوازكردوه، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌یانه‌كه‌ی بڕوات.
ڕ . ج