زۆری سامان یان جوانی.. چۆن دەتوانی دڵی ژنان رابكێشیت؟

جیهان

18/09/2018‌ 920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی دەروونی ئەمریكی باس لەوە دەكەن، كە بوونی سامان تەنیا هۆكار نییە بۆ راكێشانی دڵی ئافرەتان لەلایەن پیاوانەوە.

زۆربەی بۆچوونەكان وا باو و بڵاون، كە پیاوان لەرێگەی زۆری سامانەوە دەتوانن، دڵی ئافرەتان بۆ خۆیان رابكێشن، بەڵام توێژینەوەیەك ئەوە رەتدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لەلایەن گۆڤاری "Psyсhology Today" بڵاوبووەتەوەو جگە لەزۆری سامان جوانی پیاو هۆكارێكی گەورەن بۆ ئەوەی بتوانن دڵی ئافرەتان بەلای خۆیان رابكشێشن.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە سامان تەنیا هۆكار نییە بۆ دڵخۆشی هاوسەران، بەڵكو جوانی‌و بوونی منداڵ هۆكارێك دەبن بۆ سەركەوتوویی‌و بەردەوامی ژیانیان.

هـ ـ ح