عومەر سەید عەلی: دەنگدان جێگەی شۆڕش‌و راپەڕین بۆ ئێمە دەگرێتەوە

کوردستان

18/09/2018‌ 802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عومەر سەید عەلی رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، كە دەنگدان جێگەی شۆڕش‌و راپەڕین بۆ ئێمە دەگرێتەوەو داواشی كرد خەڵك بەدەنگەكانیان تۆڵە لەدەسەڵاتداران بكەنەوە.

قسەكانی عومەری سەید عەلی لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە، كە راشیگەیاند "گۆڕان هێزێكی مەدەنییە و دەیەوێت گۆڕانكاری لەرێگەی سندوقی دەنگدانەوە ئەنجام بدات".

رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سەرەڕای جەختكردنەوە لەوەی خەڵكی كوردستان لەرۆژی دەنگداندا بچنە سەرسندوقەكانی دەنگدان و تۆڵە لە دەسەڵاتداران بكەنەوە، هەروەها رایگەیاند "هەركەسێك نەچێت بۆدەنگدان مانای وایە رازیە بە دەسەڵاتی پارتی و یەكێتییە‌و دەیەوێت لە دەسەڵاتدا بمێننەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 30ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەبچێت، بزووتنەوەی گۆڕان ترسی لەوە هەیە خەڵكی بەشداری هەڵبژاردن نەكەن‌و بەوەش زیان بكەن‌و رێژەی دەنگەكانیان كەمبێتەوە.

هـ ـ ح