سەركردایەتی یەكێتی بەدەنگدان بڕیار لەكاندیدبوونی بەرهەم ساڵح دەدات

عیراق

18/09/2018‌ 5845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدەنگدان بڕیار لەكاندیدبوونی بەرهەم ساڵح یەكلادەكاتەوە.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی رۆژی یەك شەممە كۆبووەوەو ێیدا تاوتوێی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقیان كرد، بڕیارە رۆژی چوار شەممەش ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەمان حیزب كۆبوونەوە بكات‌و بڕیار لەو بارەوە بدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەنگ لەسەر كاندیدبوونی بەرهەم ساڵح دەدرێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، كە ناوبراو ئێستا سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەرییە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەگەر ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەكۆی دەنگ بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆمار كاندید بكات، ئەوە دەبێتە تاكە كاندیدی حیزبەكە بۆ سەرۆك كۆمارو لەناوخۆی حیزب بەفەرمی هیچ كەسێكی تر كاندید ناكرێت.

بەرهەم ساڵح ساڵی رابردوو لەئەنجامی چەند نیگەرانییەكی لەیەكێتی نیشتمانی جیابووەوەو حیزبی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری دروستكرد، كە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حیزبەكەی دوو كورسی بردەوە.

هـ ـ ح