نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی كەم تۆماردەكات

جیهان

18/09/2018‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی كەمی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهان، چوار سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.05 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ شەش سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد، بەهۆی ئەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا بەشێوەیەكی زۆر رووی لەزیادبوون كرد، كە ئەوە كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ دانا.

هـ ـ ح