شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى
كوردستان، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه كه‌هیچ رێنماییه‌كیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی
باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقیه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه، سه‌باره‌ت به چوونی
هاووڵاتیان بۆ عومره به رێگه‌ی وشكانی.
له‌راگه‌یه‌نراوێكى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج وعومره‌ى هه‌رێمى كوردستان هاتووه و ڕایگەیاندوە "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه
له لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌وه ریكلامی ئه‌وه ده‌كرێت گوایه هه‌ڵده‌ستن
به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌رێگه‌ی وشكانی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج وعومره‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەداوە "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
كه تاوه‌كوو ئێستا هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمیان له لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و
عومره‌ی عیراقیه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه، سه‌باره‌ت به چوونی هاووڵاتیان بۆ عومره
به رێگه‌ی وشكانی و به پاس، خۆشیان تاوه‌كوو ئێستا هیچ شتێكی فه‌رمییان نییه بۆ
گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران به رێگه‌ی وشكانی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج وعومره‌ى هه‌رێم وتوشیەتی "وه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و
عومره به‌رپرس نین له بوونی هه‌ر كێشه و گرفتێك كه بێته به‌رده‌م هاووڵاتیان
و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ریكلامیان كردووه له ته‌له‌فزیۆن و تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان
به‌رپرس ده‌بن چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
حه‌ج و عومره‌یه".
هـ ـ ر