سەڵاحەدین بەهادین: یەکگرتو بۆ رەتكردنەوەی ئەو پرۆژانەیە كە دژ بەدین و كلتوری كۆمەڵگای كوردەوارین

کوردستان

18/09/2018‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەڵاحەدین بەهادی، رایگەیاندوە "یەكگرتو حزبی هەڵبژاردن نییە تەنیا شەڕی ئەوەی بێت سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی حكومەتی هەبێت بەڵكو بۆ رەتكردنەوەی ئەو پڕۆژانە دەچێتە پەرلەمان كە دژ بە دین و كلتوری كۆمەڵگەی كوردەوارییە".

ئەمڕۆ سێشەممە نوسینگەكەی ڕاگەیاندنی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتو رایگەیاندوە  "ئەو تانەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمڕۆ(سێشەممە) لەمیانی بەسەر كردنەوەی مەڵبەندی 14ی دەوروبەری هەولێری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستاندا هاتون".

سەڵاحەدین بەهادین ئاماژەی بەوەشداوە "یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان حزبی هەڵبژاردن نییە تەنیا شەڕی ئەوەی بێت سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەتی هەبێت، بەڵكو چونی یەكگرتو بۆ پەرلەمان وەك هێزێكی ئیسلامی بۆ بەتاڵكردنەوەو رەتكردنەوەی ئەو پرۆژانەیە كە دژ بەدین و كلتوری كۆمەڵگای كوردەوارین".

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان داواشی لەهەوادارانی لیستی بەرەو ئیسڵاح كردوە "ڕێگە نەدەن یەك دەنگی لیستی بەرەو ئیسلاح بفەوتێت بەڵكو بەگەرموگوڕییەوە بچن تۆڵەی 12ی ئایار بكەنەوە كە ساختەكاری و دەستی وڵاتانی زلهێز ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی گۆڕی".

هـ ـ ر