بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستەکەی ڤاڵڤێردی نوێ بکاتەوە

وەرزش

18/09/2018‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد دەیانەوێت گرێبەستەکەى ڤاڵڤێردى نوێبکەنەوە و ئازارى داهاتووش بە باشترین کات بۆ ئەو کارە دەزانێت.


لە لێدوانێکدا، کە رۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە "بارتۆمیۆى سەرۆکى بەرشەلۆنە دەڵێت "دەمانەوێت ڤاڵڤێردى بەردەوامبێت و شێوەى هەڵسوکەوتیمان بەدڵە لەگەڵ خۆمان و یاریزانەکاندا".


بارتۆمیۆ دووپاتیدەکاتەوە لەگەڵ راهێنەرەکەیان کۆدەبنەوە لەبەرئەوەى بە پێى گرێبەستەکەى نێوانیان دەتوانن بۆ ساڵێکى تر ماوەى گرێبەستەکە نوێبکەنەوە و دەشڵێت مانگى ئازارى داهاتوو باشترین کاتە بۆ ئەو کارە.


لە کۆتایى ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەى ڤاڵڤێردى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایى دێت، بەڵام بەرشەلۆنە دەیەوێت هەرچى زووە گرێبەستەکە نوێبکاتەوە بۆ ئەوەى راهێنەرەکە لە یانەکەیدا بهێڵێتەوە.



هـ ـ ر