شارپرێس:
هەیفا وەهبی هونەرمەندی لوبنانیو گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا وتی: چەندین جار بیری لەوە كردووەتەوە ببێتە باڵاپۆش.
هەیفا وەهبی، كە تەمەنی 42 ساڵە باسی لەوە كرد چەندین جار بۆ خۆی عەبای كردووەو جلی باڵاپۆشی لەبەركردووە، كە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ببێتە باڵا پۆش.
هەروەها راشیگەیاندووە، چەندین جار لەرێگەی عەباو باڵاپۆشییەوە چووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی خۆی لەچاوی خەڵكی بشارێتەوەو نەناسرێتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە لوبنانییە باسی لەوە كردووە، كە سەرسامە بەچەند گۆرانبێژێكی عەرەبو هیوای خواستووە وەك ئەوان بێت، بەبێ ئەوەی ئامادەبێت ناوی هیچ كام لەو گۆرانیبێژانە بهێنێت.
هـ ـ ح