نرخی نەوتی خاوی بەزبووەوە

ئابوری

19/09/2018‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخەكانی نەوت خاو بەرزبوونەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا لە سەرووی 79 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

بە هۆی لێدوانەكانی وڵاتانی بەرھەمھێن كە رایگەیاندبوو، لەوە زیاتر نەوت ناخەنەڕوو، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا لە سەرووی 79 دۆلار جێگیر بوو و مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ سێشەممە ئاژانسی ھەواڵیی Bloomberg Newsی ئەمریكی بڵاویكردبوویەوە، سعوودیە بە نرخی ئێستای نەوت رازییە، ھەروەھا ئۆپێك نیازی نییە بەرھەمھێنان بۆ قەرەبووكردنەوەی نەوتی ئێران لە بازاڕەكاندا زیاد بكات.

ئێوارەی ئەمڕۆنرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی تۆماركرد و بە 79.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هەر بەهەمان شێوە نرخی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكاندا بەرزبوویەوە و بە 69.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە دوێنێ سێشەممە پەیمانگای ئەمریكی (Petroleum Institute) ئاشكرای كردبوو كە نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا لە كۆتا ھەفتەی رابردوودا، بە یەك ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیل زیادی كردووە، بەڵام ئەوە ھیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی خاوی برێنت دروست نەكردووە.
ه.م